رۆژنامەی خەبات 29/09/2026 ژمارە 7301
The post رۆژنامەی خەبات 29/09/2026 ژمارە 7301 appeared first on رۆژنامهی خهبات .
The post رۆژنامەی خەبات 29/09/2026 ژمارە 7301 appeared first on رۆژنامهی خهبات .
راگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە: ڕۆژی ٣٠ی ئەیلول هێزەکانی ئەمریکا لەسەر خاکی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکشێنەوە، ئەم کشانەوەیە دەرئەنجامی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و ئەمریکا و هاوپەیمانانە. کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە عێراق لە کاتێکی هەستیاردایە؛
فەرمانگەی میدیا و زانیاری، ئەمڕۆ دووشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2026 رایگەیاند، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە لەسەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم پشووی فەرمی دەبێت. فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا رۆژانی چوارشەممە و…

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی سویسرا كرد، دۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە، تەوەرێكی دیدارەكە بوو. ئەمڕۆ دووشەم 28ـی ئەیلوول، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە دیدارێكدا لەگەڵ پیتەر نێڵسۆن باڵوێزی نوێی سویسرا لە عێراق، پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لێ كرد و…
سەرۆک بارزانی بە بۆنەی تێپەڕبوونی 63 ساڵ بەسەر دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستاندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ستایشی ڕۆڵی مێژوویی ئێزگەکە دەکات لە گەیاندنی دەنگی شۆڕش، داستانەکانی پێشمەرگە و پەیامی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان بە دنیا.
عارف ڕوشدی هەر وەک چۆن باوەڕدارانی ڕاستەقینە و خواناسانی ڕاستگۆ، هاوشێوەی سۆفییە پاک و بێگەردەکان، لە کاتێکدا ڕووبەڕووی چەندین جۆر لە تانە و تەشەر و ئازاری ڕۆحیی و جەستەیی دەبنەوە، نەوەک هەر سست نابن، بەڵکو لەسەر ڕێباز و باوەڕی تۆکمەی خۆیان پتەوتر و جێگیرتر دەبن، بە هەمان ڕیتم و بە هەمان گوڕوتینیش…
د. حەمە نەجم جاف دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا بە ناونیشانی «تورکیای بێ تیرۆر» و بانگهێشتی بەڕێز عەبدوڵڵا ئۆجالان بۆ چەکدانان لە ساڵی ٢٠٢٥، دەروازەیەکی نوێی کردووەتەوە کە شایستەی لێکۆڵینەوە و خوێندنەوەیەکی قووڵە.

خدر مهنتك یەک: ئەمڕۆ لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆییی کوردستاندا، بە سەربەرزییەوە یادی ئەم ڕۆژە پیرۆزە دەکەینەوە، چونکە ڕیفراندۆم ڕەنگدانەوەی قووڵترین ئارەزووی ڕامیاری و مێژوویی گەلەکەمان بوو کە سەدەیەکە لەژێر زوڵمی دابەشکاری و نکۆڵیکردن لە بوون و ناسنامەکەیدا ژیاوە.

خەبات: چیادۆست ڕەسووڵ:- گوندی دۆڵەگۆمی بناری چیای ئاسۆس، دەکەوێتە سنووری ئیداریی ناحیەی بنگرد لە قەزای دووکان. لە کۆنەوە شوێنێکی بەناوبانگە بە بوونی زۆری دارەبەن، ڕەز و باخ، کەتیرە و دار و بەربوومە کوردەوارییەکان. دارەبەن دارێکی پتەو و بەهێزە، بۆ زۆر پێداویستی سوودی لێ وەردەگیرێت.
بەهزاد حەوێزی میدیا بە گشتی چەندین رەهەندی بەربڵاوی هەیە و لەگەڵ شۆڕشی تەكنەلۆجیا و گەیاندندا بەتایبەتی وەكو میدیای سیاسی شانبەشانی شەپۆڵی بە جیهانیبوون و تەكنۆئەلكترۆنی، كە دنیای تەنیوەتەوە، قووڵتر خۆی دەنوێنێ، جیفرسۆن دەڵێ: لەبەرئەوەی بناغەی حكومەتەكەمان را و بۆچوونی خەڵكە، یەكەمین شت دەبێ پارێزگ…
پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی لە نێو بازاڕ و شەقامەکاندا، بووەتە مەرجی سەرەکیی بۆ هەر کەسێک کە بیەوێت لە زاخۆ دەست بە کارێکی نوێی بازرگانی بکات. بەڕێوەبەرایەتیی رۆشنبیری و هونەریی زاخۆ، لە چوارچێوەی گرنگیدان و پاراستنی زمانی کوردی، پێدانی مۆڵەتی کارکردنی بەستووەتەوە بە زمانی کوردی.
سەرۆک بارزانی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کەناڵی شەرقییە باسی دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکەی کرد و ڕایگەیاند، ترسم لەوە هەیە جارێکی دیکە داعش بگەڕێتەوە. سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، لە ساڵی 2011 نزیکەی 100 هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراق بوون، کۆبوونەوەی زۆر لە بەغدا کرا لەسەر ئەوەی ئایا لەگەڵ ئەمریکییەکان بچین…
The post رۆژنامەی خەبات 28/09/2026 ژمارە 7300 appeared first on رۆژنامهی خهبات .
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی بۆ ڕۆژنامەی فاینانشەڵ تایمز نیگەرانی خۆی بە كشانەوەی هاوپەیمانان راگەیاند و گوتی، جێهێشتنی هەرێمی كوردستان بەبێ دابینكردنی هیچ سیستەمێكی بەرگری، مایەی نیگەرانییە.
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو بڕێکی پێوانەیی نەوت بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیوە کە تەنانەت لە ئاستی پێش هەڵگیرسانی جەنگیش بەرزترە. هاوکات ستایشی دۆخی ئابووریی ئەمریکای کرد و جەختی کردەوە، ئێستا نرخی نەوت لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدن هەرزانترە و رێژەی هەژاریش گەیشتووەتە نزمترین ئاست لە مێژووی وڵ…
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 کۆتایی هات و ڕەوانەی ئەنجوومەنی ئابووری کرا. وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگهیاندراوێكدا، بڵاوی كردەوە: “دوای تەواوبوونی قۆناغەکانی ئامادەکردنی، پڕۆژەیاسای بودجەی 2027 رەوانەی ئەنجوومەنی ئابووری کرا.” روونیش کراو…
ڕۆژی یەکشەممە ۲۷ی ئەیلوولی ۲٠۲٦ لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئاکسل ڤێش باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و کۆتایهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق و ئالنگارییەکانی بەردەم سەقامگیریی عێراق کرا و سەرۆک بارزانی جەختی…

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئاکسل ڤێش، باڵیۆزی نوێی نەمسا لە عێراق کرد. بە گوێرەی راگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە…

ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ـی ئەیلوولی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر نیلسن، باڵیۆزی سویسرا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

رۆشنا عهلی لەگەڵ گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆجیا و ئامرازەکانی پەیوەندیکردن، ماوەی چەند ساڵێکە زۆربەی قوتابخانەکان ئەکاونت و پەڕەی تایبەت بە خۆیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە تایبەتی فەیسبووک کردۆتەوە. ئەم هەنگاوە لە هەندێک ڕووەوە سوودی خۆی هەیە؛

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، بەبۆنەی ‘رۆژی سەروەری’ کۆماری عێراق، دەوامی فەرمیی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە چوارشەممە 30ـی ئەیلوول تا شەممە 3ـی تشرینی یەکەم دەبێتە پشووی فەرمی.

د سالار عوسمان دەروازە لەوەتەی هەین داوای ژیان دەکەین؛ لە ماڵ، گوند و شارەکانی خۆماندا دیوار، سابات و خەون هەڵدەچنین و دەستی خێر، چاکە و دۆستایەتی بۆ هەمووان، بۆ دەرودراوسێ و نزیک و دوور ڕادەکێشین.

د. بههمهن ئهحمهد محهمهد ڕاپرسیی هەرێمی کوردستان کە لە ٢٥ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ ئەنجامدرا، یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوە سیاسی و دەستوورییەکانی عێراقی نوێ، چونکە بووە هۆی دروستبوونی گفتوگۆ و مشتومڕێکی فراوان لەبارەی سروشتی سیستەمی فیدڕاڵی، سنووری پەیوەندییەکان لە نێوان حکوومەتی فیدڕاڵی و هەرێمی کورد…
ڤینۆس بابان لە فەلسەفەی سیاسیی هاوچەرخدا، ڕەنگە دەوڵەت لە دەرەوەدا وەک قەوارەیەک ببینرێت کە بە هێزی سەربازی و پانتایی جوگرافی بەسەر نەتەوەکەیدا باڵادەستە. بەڵام خوێندنەوەیەکی ورد بۆ مێژووی گەلان ڕاستییەکی قووڵترمان پێ دەڵێت: دەوڵەت ناسنامەی گەل دروست ناکات، بەڵکو ناسنامەی نەتەوەیی و هۆشیاریی قووڵی گ…