رۆژنامەی خەبات 04/10/2026 ژمارە 7302
بۆ دیتنی لاپهڕهكانی رۆژنامەی خەبات کرتە لەم بەشەی خوارەوە بکە: The post رۆژنامەی خەبات 04/10/2026 ژمارە 7302 appeared first on رۆژنامهی خهبات .
بۆ دیتنی لاپهڕهكانی رۆژنامەی خەبات کرتە لەم بەشەی خوارەوە بکە: The post رۆژنامەی خەبات 04/10/2026 ژمارە 7302 appeared first on رۆژنامهی خهبات .

بە بەشداریی زیاتر لە 12 ملیۆن قوتابی و کردنەوەی 124 قوتابخانەی نوێ، ئەمڕۆ ساڵی نوێی خوێندن لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد. ئەمڕۆ یەکشەممە 4ـی تشرینی یەکەمی 2026، لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانەکان دەستیپێکرد.
ئەمڕۆ ئەنجامی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت و وەزارەتی خوێندنی باڵاش داوا لە وەرگیراوان دەکات ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە زانکۆکانیانەوە بکەن.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو مام جەلال تاڵەبانی سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق پەیامێکی راگەیاند، ئەمە دەقەکەیەتی: لە ساڵیادی کۆچی دواییی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانیدا، بەوپهڕی ڕێز و پێزانینەوە یادی سەرکردەیەکی گەورەی نیشتمانی دەکەینەوە کە ژیانی خۆی ب…

ەوت و كانزاكانی هەولێر ئاشكرای دەكات، بڕێكی زۆری غازی ماڵان هەیە و مەترسیی لەسەر كەمبوونەوەی نییە و بوتڵی ژمار 15ی غازیش لەرێگەی بریكارەكان دابەش دەكرێت. بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر رایگەیاند، بڕێكی زۆری غازی ماڵان لە كارگەكانی غازدا هەیە وپێیوست ناكات هاووڵاتیان نیگەرانی بەرزبوونەوەی نر…
کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی ئامارەکان، لە حاجی ئۆمەران و سلێمانی زۆترین بارانباریوە. دوای ئەوەی شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی گرتوە، کەشناسیی هەرێم رێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێری رابردوی بڵاوکردەوە و دەشڵێت؛

بڕیارە سبەی یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی 9 و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 8 رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکرێت. گوتیشی، دوای رادەستکردنی لیستەکە، وەزارەتی دارایی عێراق راستەوخۆ دەست بە وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
دوای ئەوەی گفتوگۆکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران گەیشتنە بنبەست، ئەمەریکا بڕیاریدا 10 هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات، ئەمەش ئاستی ئامادەییی سەربازیی واشنتۆن لە ناوچەکەدا بۆ ئاستێکی نائاسایی بەرز دەکاتەوە.
ئێوارەی پێنجشەممە 2026/10/1، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا بەشداریی لە ڕێوڕەسمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق کرد کە بە ئامادەبوونی عهلى فالح زهيدى سەرۆک وەزیرانى عێراقى فيدراڵ و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی باڵا و نوێنەرانی نێودەوڵەتی بەڕێوە چوو.
روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی كارەباوە: هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە لە ماوەی مانگێكدا لە رێكەوتی 10/2 تا 11/2كۆمپانیای دانا غاز دەست بە پرۆسەی چاكسازیی لە كێڵگەی كۆرمۆر دەکات، بەمەش چەند كاتژمێرێك ماوەكانی كارەبا كەم دەبێتەوە، بە درێژایی پرۆسەی چاكسازییەكەی داناغاز، وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سا…
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان، سوپاسی هاوکاریی دەوڵەتانی بەشدار لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات و ڕایدەگەیێنێت، سەروەریی ڕاستەقینە کاتێک بەدی دێت کە چەک لە دەستی دەوڵەتدا کۆبکرێتەوە و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان…
وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان، لە ڕوونکردنەوەیەکدا بۆ رای گشتی، پەردەی لەسەر هۆکارە راستەقینەکانی دەستلەکارکێشانەوەکەی هەڵدایەوە و رایگەیاند: کە بڕیارەکەی بەهۆی دەستتێوەردانی نەرێنیی ئیدارەی سلێمانی و بەکارهێنانی هێزە ئەمنییەکان بووە بۆ هەڕەشەکردن و سزادانی ئەو فەرمانبەرانەی پابەندی بڕیارەکانی وەزار…
گوتەبێژی حکوومەتی عێراق گەیشتنی بارێکی نوێی دۆلاری کاشی ئەمەریکی بۆ عێراق راگەیاند. حەیدەر عەبودی،گوتەبێژی حکوومەتی عێراق بە (ئاژانسی هەواڵی عێراق)ی راگەیاند: “دوێنێ چوارشەممە رێکەوتی 30ی ئەیلولی 2026 شەحنەیەکی نوێی دۆلاری کاش گەیشتە عێراق”.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2026 لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر و شاندی یاوەری کرد. لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و ئالنگارییەکانی بەردەم عێراق لە قۆناغی داهاتوو و هەوڵەکان بۆ جێگیرکردنی سەقامگیری لە عێراق ئاڵوگۆڕ کرا.

ئەمڕۆ پێنچشەممە 1/10/2026, مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەتڕان مۆر نیقۆدێمۆس داود مەتی شەرەف سەرۆکی تائیفەی سریانی ئارتۆدۆکسی لە هەرێمی کوردستان و مووسڵ و کەرکووک کرد.
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی یەكەم كۆگای هاوچەرخی پارچە یەدەگەكانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای دانا. ئەمڕۆ چوارشەممە 30/9/2026، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی یەكەم كۆگای هاوچەرخی پارچە یەدەگەكانی ئۆتۆمبێلی تۆیۆتای بە ناوی (هەولێر مۆتۆر سیتی) لە هەولێر دانا و لە…
جەنەڕاڵ کیڤن لامبەرت فەرماندەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە (30ی ئەیلوولی 2026) بەفەرمی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانێتییەکەیان لە عێراق ڕاگەیاند، جەختیشی کردەوە کە کاتی ئەوە هاتووە عێراق خۆی بەرپرسیارەتەییە ئەمنییەکان بگرێتە دەست.
سەرۆك مەسعود بارزانی پەیامێكی لەبارەی كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق بڵاو كردەوە و ڕایدەگەیەنێت: “هەر کەسێک و لایەنێک خەیاڵی ئەوەی هەبێت ببێتە هەڕەشە و زیان بە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، با بزانێت لە کوردستاندا بەقەد پێویست پێشمەرگە و قارەمان و گیانفیدای وڵات هەن کە بەرگری…
فراکسیۆنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، داوای پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە و ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجوومەن دەکەن لەبارەی شەهیدکردنی دوو گەنجی کورد لە سنووری شارەدێی پردێ.

بەڕێوەبەرايەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونکردنەوە لەبارەی دیاردەی فرۆشتنی بەنزین لەسەر شەقامەكان بڵاو دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئەم كارە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە و هەر كەسێك ئەنجامی بدات، رێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد. لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی بوژانەوە و…
بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دارایی وەزیری دارایی و ئابووری لەگەڵ تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من کۆبووەوە. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 29 ی ئەیلوول، ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی هەژماری من لە نووسینگەی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان.
فڕۆکەهەڵگری ئەمریکیی “سیۆدۆر رۆزفێڵت” بەرەو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێکەوت تا ئەرکەکانی فڕۆکەهەڵگری “جۆرج واشنتن” لە ناوچەکەدا بگرێتە ئەستۆ. رۆژنامەی “زە هێڵ” لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، “سیۆدۆر ڕۆزفێڵت” لە ناوەڕاستی ئەو گرژییانەدا دەگاتە گۆڕەپانی ئۆپەراسیۆنەکان.
ئەمریکا لەگەڵ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە عێراق، سەرجەم سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لەگەڵ خۆیدا دەبات و هێزەکانی لە بنکە سەربازییەکانی نزیک سنووری عێراق لە سووریا و ئوردن جێگیر دەکات.