دراو ميديا | من مدرسة إعدادية إلى كل فرنسا
ترجمة آلية · العنوان الأصلي: Draw Media | لە قوتابخانەیەکی دواناوەندییەوە بۆ هەموو فرەنسا

سەبارەت بە ناڕەزایی دەربڕینەکانی فەرەنسا. ئاشکرایە ئەم نارەزایەتییانە هیچ پاڵنەرێکی سیاسیی و خواستێکی ئایدیۆلۆژییان لەپشتەوە نییە، نە هیچ هێزێکی دینیی و نە هیچ هێزێکی سیاسیی دەستی لە دروستبوونیاندا نییە، بەڵام بە حوکمی ئەوەی زۆرینەی ئەو خوێندکارانە لە گەڕەکە نادەوڵەمەندەکانەوە هاتبوون سەر بە خێزانە کەمدەرامەتەکانن، هاوکات زۆرینەی ئەو کێشانەی خوێندکارەکان ڕووبەروویان دەبنەوە، لە قوتابخانەکانی ئەو گەڕەکانەدا هەن کە لە ڕووی ئابووری کۆمەڵایەتییەوە لاواز و نەدارن. ئەمە وایکردوە نارەزاییەتییەکەیان هەڵگری رەهەندێکی کۆمەڵایەتیی و چینایەتیی روون و گرنگ بن.





