Draw Media | (كۆمیتەو ناوچە)ەكان قوتابخانەكان هەراسان دەكەن

لە ئێستادا كۆمیتەكانی یەكێتی بەتایبەتیش كۆمیتەكانی سەربە مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی، رۆژانە بۆ نیشاندانی چالاكی دەچنە قوتابخانەكانەوەو بەناوی پیرۆزبایی و دەستخۆشیەوە دەسەڵاتی خۆیان لە قوتابخانەكاندا پیشان دەدەن، بۆ نمونە لەماوەی یەك مانگی كردنەوەی قوتابخانەدا كۆمیتەی (5)ی یەكێتی لە سلێمانی سەردانی (50) قوتابخانەی كردووە، سەرجەم ئەو سەردانانەش بە فۆتۆو ڤیدیۆ لە پەیجە فەرمییەكانی كۆمیتە بڵاوكراونەتەوە.



