
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئهیلوول، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لهگهڵ جێگری ئەدمیراڵ ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقيا و شاندێکی یاوەری كۆبووهوه كه له ژمارهيهك له بهرپرسان و ڕاوێژكارانى سهربازى پێكهاتبوو.

