نمایشێكی ڕووکەش یان و واقیعی داڕمان
Shafaq News Kurdishنشره المصدر:

عەلی حسێن فەیلی / عێراق پێویستی بە پێناسەکردنەوەیەکی بنەڕەتیی بۆ فەرمانڕەوایی هەیە. ناکرێت بە هەمان ئەو ئامراز و عەقڵیەتەی قەیرانەکانی خولقاندووە و تا نهو کۆمەڵگە باجی زۆر قەرەبوونکراوی بۆ داوە بچیتە ناو جەنگی قەیرانەکانەوە. وڵاتان پێش ئەوەی لە مەیدانی ململانێی سەربازی یاخود داڕمانی لەناکاوی سیاسی بڕوخێن، لەناو بیرۆکراسیی ڕۆژانە و سەرقاڵبوون بە کردە نمایشییە بێ‌بنەماکاندا هەرەس دێنن.