ژینگەكەمان لە سەرەمەرگدایە
Shafaq News Kurdishنشره المصدر: · رصدته أورنا:

عەلی حسێن فەیلی / كاتێك ئاوو زەوی و ئاسمانی ئەم وڵاتە لە خراپترین دۆخدان، پلان و ئامارە شەرمنانەكانی سەر مێزی داڕشتنی سیاسەتی ژینگە، بە هیچ جۆرێک بارتەقای قوڵایی ناخی کارەساتەکە نابن . ڕاپۆرتە فەرمییەکان، هەڵكشانی مەترسییەكانی مردنی دجلە و فۆرات یان پەردەی تاریکی تەپوتۆزی ئاسمانی شارەکان بە مەترە سێجاکان و ڕێژەی وردەخۆڵ دەپێون، لە كاتێكدا کێشەی بنەڕەتی ئەم وڵاتە بەراورد بە مەترسییە درێژخایەنەکانی، زۆر لەو گەورەترە.